Kurdish statement of Conference "Genocide in Gaza Where does the Women's Rights stand?"
- arjomandhoma
- Mar 25, 2024
- 2 min read
Updated: Mar 31, 2024
جینۆساید لە غەزە، بزووتنەوەی مافی ژنان لە کام بەرە وەستاوە؟
ئێمە نیگەرانی خومان دەردەبڕین سەبارەت بە دۆخی سەختی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە غەزە، کە لە لێواری برسێتی و لە بەینچوندان بە دەستی دەولەتی ئیسرائیل و بە پشتیوانی تەواوی دەولەتەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا.
ئێمە بە توندی ئەو کۆمەڵکوژییە مەحکوم دەکەین کە نزیکەی شەش مانگە لە غەززە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٣٢ هەزار کەس کوژراون لەنێویاندا ١٣ هەزار منداڵ و بریندار و بێسەروشوێن بوون. بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، ئەم کۆمەڵکوژییە بە شێوەیەکی ئاشکرا لەلایەن موسەببی جینۆسایدەوە لە میدیاکانی دنیا تۆمارکراوە و نیشان ئە دریت.
ئێمە داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێ و دائمی دەکەین. یارمەتی مرۆیی دەستبەجێ و گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی کۆمەڵگە وێرانکراوەکان دەبی بیدرنگ دەست پی بکریت.
ئێمە لەگەڵ گەلی فەلەستینداین. ئێمە داوا لە هەموو بزووتنەوە پێشکەوتووەکان و ڕێکخراوەکانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە جیهاندا دەکەین، بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی مافی ژنان، هەڵوێستێکی بەهێزیان هەبێت لە لایەنی دادپەروەری و مرۆڤایەتیدا.لەم بارودوخە سەختەدا ئێمە خومان لە لای خەڵکی فەلەستین دەبینین. ئەمە ساتێکی مێژووییە کاتێک وشە و کردارەکانمان گرنگن. لە جیهانی ڕاستەقینەدا، بێدەنگی بە واتای وەستان و هاوپشتی لەگەڵ داگیرکەر، لەگەڵ قاتل و لەگەڵ ستەمکارەکانە.
ئێمە، خەلکانی جیهان لە دۆخێکی خراپدا دەژین. مافەکانی مرۆڤ لە ژێر هێرشی دڕندانەدایە؛ سانسۆرکردنی دەنگی بەرامبەر، بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان و قەدەغەکردنی خۆپیشاندان لە ڕۆژئاوادا بە ئاشکرا بوتە باو. بەرگریکردن لە دادپەروەری بە مانایەکی فراوانتری زاراوەکە دەبێتە بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی هەموو مرۆڤێکی شیاو.
ئێمە داوا لە جیهان دەکەین کە راپەرن بۆ دادپەروەری بۆ خەلکی فەلەستین. کێشەی فەلەستین گرنگترین کێشەی سەردەمی ئێمەیە. پێویستە دەولەتانی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا بەهۆی دڕندەیی و پڕوپاگەندە و درۆکانیانەوە مەحکوم بکرێن. درۆ و جینایەتی ئەم دەولەتانەیان بو جیهان دەرکەوتووە.
Dalala AbdelGani, Palestine
Writer
Evelyne Accad, Lebanon
activist & Writer
Homa Arjomand, Iran
the International Coordinator of Campaign for One Secular School System;
Soad Baba Aissa, France
Feminist Laique;
Aouicha Bekhti, Algeria
Women’s right activist;
Buthina canaan khoury; Palestine-West Bank
film maker;
Maria Hagberg, Sweden,
Author, women’s rights activist;
Keto Kurtskhalis, Caucasian,
Feminist Institute;
Azar majedi, Iran
President of Organisation for Women’s Liberation
Chafia Outerbah, France
Feminist Laique;
Halaleh Taheri, Iran,
Executive Director of Middle Eastern Women and Society Organisation
Comentários